بەڵگەنامەیەك: كەنەدا رۆژانە 900 پەناخوازی سووریی وەردەگرێت

"لە مانگی داھاتووەوە ئەم پرۆسە دەستپێدەکات"

لە بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراودا ھاتووە حكوومەتی كەنەدا بەنیازە لە مانگی كانوونی یەكەمی داھاتووەوە رۆژانە 900 پەناخوازی سووریی وەربگرێت.

لە بەڵگەنامە دزەپێكراوەکەدا ھاتووە حكوومەتی كەنەدا بەنیازە لە مانگی داھاتووەوە رۆژانە 900 پەناخوازی سووریی لە ئوردنەوە بۆ شارەکانی مۆنتریال و تۆرینتۆی کەنەدا بگوازێتەوە و دواتر بەشێوەیەكی كاتیی لە ھەردوو بنكەی سەربازیی ئۆنتاریۆ و كیوبیك نیشتەجێ بكرێن.

لای خۆیەوە جاین فیلبۆت، وەزیری تەندروستیی کەنەدا رایگەیاند کە: "بەڵگەنامە دزەپێکراوەکە جێی گومانە و كۆنە و ناتوانرێ پشتی پێوە ببەسترێ. بەڵام وەزیری بەرگریی كەنەدا ئەم ھەنگاوە چاوەڕوانکراوەی وەک وەڵامێك بۆ توندرەوەكان ناوبرد.

ھاوكات جۆن ماكۆڵم، وەزیری كۆچی كەنەدا لە ئۆتاوا (كیبێك) گووتی "رۆژانی داھاتوو وردەكاریی و تێچووی پرۆسەكە ئاشكرا دەكرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای شەڕی نێوخۆی سووریا کە نزیکەی پێنج ساڵە بەردەوامە بە ملیۆنەها هاووڵاتیی سووریا لە وڵاتەکەیان هەڵاتوون و بە ملیۆنەهای دیکەش لە نێو وڵاتەکەیان ئاوارەبوونە.

 

Fly Erbil Advertisment