خامه‌نه‌ئى له باره‌ى دابه‌شكردنى عێراقه‌وه چى به فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت
سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ به‌شداريكردن له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به وڵاتانى هه‌نارده‌كارى گازى سرووشتى سه‌ردانى ئێرانى كرد. له‌وچوارچێوه‌يه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌لى خامه‌نه‌ئى رێبه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران كۆبوويه‌وه.

K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ به‌شداريكردن له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به وڵاتانى هه‌نارده‌كارى گازى سرووشتى سه‌ردانى ئێرانى كرد. له‌وچوارچێوه‌يه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌لى خامه‌نه‌ئى رێبه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران كۆبوويه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ميهرى نيمچه فه‌رمى كۆمارى ئيسلامى له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، عه‌لى خامه‌نه‌ئى جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌ى خاكى عێراق كردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكى وتوێژى نێوانياندا، رێبه‌رى شۆڕشى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياندووه، گه‌لى عێراق، به شيعه و سوننه و كورد و عه‌ره‌به‌وه شان به‌شانى يه‌ك بۆ ماوه‌ى چه‌ندين سه‌ده‌يه به‌يه‌كه‌وه به بێ كێشه ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك وڵاتى ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها بيانييه‌كانيش ده‌يانه‌وێت ناكۆكييه‌كان گه‌وره بكه‌ن.
خامه‌نه‌ئى ئه‌وه‌شى گوتووه: پێويسته رووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌وڵانه ببينه‌وه و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى پێويسته له هه‌ر شتێك دووربكه‌وينه‌وه كه ده‌بێته هۆى درووستبوونى ناكۆكى.
سه‌باره‌ت به درووستبوونى ناكۆكييه‌كان، خامه‌نه‌ئى به رووى فوئاد مه‌عسومى سه‌رۆك كۆمارى عێراقدا گوتويه‌تى: پێويسته كه‌شوهه‌واى ئه‌وتۆ نه‌سازێت، تا ئه‌مريكاييه‌كان جورئه‌ت بكه‌ن و بێن به ئاشكرا قسه له‌سه‌ر دابه‌شكردنى عێراق بكه‌ن. بۆچى پێويست ده‌كات عێراق دابه‌شبكرێت، وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن مێژووى هه‌زاران ساڵ بچووك بكرێته‌وه بۆ ناوچه‌ى بچووك بچووك و هه‌ميشه رووبه‌ڕووى ناكۆكى و شه‌ڕ و ململانێ ببێته‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانييدا بۆ شاندى عێراق، رێبه‌رى باڵاى شۆرشى ئيسلامى عێراق گوتويه‌تى: بێگومان به‌رپرسانى عێراقى په‌يوه‌ندى ده‌ره‌كى له‌گه‌ڵ وڵاتاندا درووستده‌كه‌ن و ئه‌مريكاش يه‌كێكه له‌و وڵاتانه و ده‌بێت ئه‌و په‌يوه‌ندييان له‌سه‌ر حسابى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خه‌ڵكى عێراق بێت. هه‌ربۆيه پێويسته رێگه نه‌درێت به ئه‌مريكاييه‌كان وا مه‌زنده بكه‌ن عێراق موڵكى تايبه‌تى ئه‌وانه و هه‌ر شتێك بڵێن و بيكه‌ن به ده‌ستى خۆيان بێت.