خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسیاییه‌كه كێشه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆیه
رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه فڕۆكه رووسیاییه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا نابێت

K24 - هه‌ولێر
ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه فڕۆكه رووسیاییه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا نابێت.
ستیڤ وارن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا، به‌ڵام هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌ك چۆن پێشتر پلانییان بۆ دانراوه.
ستیڤ وارن له ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا له به‌رده‌م پنتاگۆن گوتی: "كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، رووداوێكه له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی توركیا و رووسیا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نابێت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا".
راشیگه‌یاندووه، كرده سه‌ربازییه‌كان و وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له مۆڵگه‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له جۆری سوخۆی ئێس ی‌و 24، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، له نزیك ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا خرایه خواره‌وه و هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كداره توركمانه‌كانی ناوچه‌كه كوژران.