كچه هه‌رزه‌كاره نه‌مساییه‌كه‌ی داعش كوژرا
چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی نه‌مسایی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی داعش به‌ناوی سامرا كێسینۆڤیچی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه كوژراوه.

K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی نه‌مسایی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی داعش به‌ناوی سامرا كێسینۆڤیچی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه كوژراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی سامرا هه‌وڵی جێهێشتنی ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش ده‌دات، ده‌ستگیر ده‌كرێت و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سامرا و سابینا، دوو كچی هه‌رزه‌كاری نه‌مساوی بوون، دوای ئه‌وه‌ی له نیسانی 2014دا خۆیان گه‌یانده ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش له سووریا، بوونه دوو دیارترین هه‌رزه‌كاری نێو رێكخراوه‌كه.
به‌رپرسانی نه‌مسا ره‌تییانكردووه‌ته‌وه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره بده‌ن.
رۆژنامه‌كان زانیاری كوشتنی ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره‌یان له زاری ژنێكی تونسی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له ره‌ققه له‌گه‌ڵ سامرادا ده‌ژی.
ئه‌و ژنه توونسییه كه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ سامرا و سابینا ده‌یانتوانی له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رابكه‌ن.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێك له‌و دوو كچانه به‌هۆی شه‌ڕه نێوخۆییه‌كانی سووریا كوژراوه.
ئه‌و دوو خوشكه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌كه‌یان ده‌بن، له رێگای فڕۆكه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، دواتریش چوونه‌ته ئه‌ده‌نه، به‌ڵام دوای گه‌یشتنیان به ئه‌ده‌نه، هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌یه‌وه نه‌زانرابوو.
تا ئه‌و كاته‌ی وێنه‌ی سامرا و سابینا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه‌س زانیاری له باره‌ی ئه‌و دوو خوشكه‌وه نه‌بوو، پۆلیس رایگه‌یاند، به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌و دووكچه، كه چه‌كی كلاشینكۆفیان به ده‌سته‌وه گرتبوو و به چه‌كدارانی داعش ده‌وره درابوون، ببوونه وێنه‌ی یه‌كجار بڵاوی نێو هه‌رزه‌كارانی نه‌مسا.
شۆردنه‌وه‌ی مێشك
داڤید شاریا، شاره‌زایی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، له یه‌كه‌ی دژی تیرۆری ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت: "ئێمه زانیاریمان له‌باره‌ی ئه‌و دوو كچه هه‌رزه‌كاره‌وه له‌لایه‌ن بۆسنیاوه پێگه‌یشتبوو، كه نه‌مسایان جێهێشتبوو، هه‌موو خه‌ڵك و ئه‌ندامانی خێزان و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی چه‌ندان وڵات به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕان".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه كرابوونه چه‌كداری رێكخراوه‌كه، یه‌كێكیان له شه‌ڕدا كوژراو ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ونببوو".
بانگخوازێكی ئیسلامی به‌ناوی به ره‌گه‌ز بۆسنی، كه له ڤییه‌ننا ده‌ژی، به هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره داده‌نرێت به داعش، پۆلیسی نه‌مسا رایگه‌یاندووه، كه دوو خوشكه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و بانگخوازه‌وه مێشكیان شۆردراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعشه‌وه بكه‌ن و له ریزی "جیهادییه‌كان"ی رێكخراوه‌كه بجه‌نگن، به‌ڵام بانگخوازه‌كه ئه‌و تۆمه‌تبانه ره‌تده‌كاته‌وه.
بانگخوازه‌كه ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌مساوه ده‌ستكیراوه و به گوێره‌ی ده‌زگای دژه تیرۆری ئه‌و وڵاته، پێده‌چێت ئه‌و دوو هه‌رزه‌كاره، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنییان به ریزه‌كانی داعش له سووریا، هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌دا كردبێت.
چیرۆكی گه‌یشتنییان به ره‌ققه
سابینا له رێگای كورته‌نامه‌ی مۆبایله‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی فه‌ره‌نسیدا قسه‌یكردووه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاره‌كه، سابینا دووگیان بووه و چێژ له ژیانی خۆی له ریزه‌كانی داعشدا ده‌بینێت و په‌یڕه‌وی ئایینێك ده‌كات، جیا له‌و ئایینه‌ی كه له نه‌مسا په‌یڕه‌وی لێكردووه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌نیا سابینا رێگای پێدراوه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌كاتی قسه‌كردنیشدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لای راوه‌ستاوه‌و چاودێری كردووه.
سابینا بۆ گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له خاكی توركیا به پێ رێ‌یان بڕیوه‌و گه‌یشتوونه‌ته نێو خاكی سووریا.
سابینا رایگه‌یاندووه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هاوكاری كردبن گه‌یشتوونه‌ته ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش، به گوێره‌ی گوته‌كانی سابینا، دانیشتوانه‌كه‌ی جۆره به‌رگێكیان پۆشیبوو، كه پێشتر نه‌یانبینبوو و پێی ئاشنا نه‌ببوون.
سابینا ده‌ڵێت: "هاوسه‌ره‌كه‌م چه‌كداری داعشه و لێره ده‌توان به ته‌واوه‌تی ئازادم و ده‌توان ئایینه‌كه‌ی خۆی په‌یڕه‌و بكه‌ن، به‌ڵام له ڤیه‌ننا نه‌مده‌توانی ئه‌وه بكه‌م".
تا ئێستا نزیكه‌ی 130 كه‌س له نه‌مساوه په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه و ئێستا له ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ده‌جه‌نگن، به بڕوای شاره‌زایان، نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یان له هه‌رێمی قه‌وقازی رووسیاوه، دوای شه‌ڕی چیچیان هاتوونه‌ته نه‌مسا و مافی په‌نابه‌رێتییان پێدراوه و ئێستاش په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه.
هه‌ڵوێستی حكوومه‌ت
ئه‌لێكسانده‌ر ماراكۆڤیتس، گوته‌بێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسا ئاماژه به زیادبوونی كێشه‌ی هه‌رزه‌كارانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "تێبینیمان كردووه به‌شێك له هه‌رزه‌كاران ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه به‌جێبهێڵن و بچنه ریزی چه‌كدارانی داعش بجه‌نگن".
ئه‌لێكسانده‌ر گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌لی ئه‌وه‌مان بۆ بڕه‌خسێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكه‌ین، ئه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوكان و چه‌ند په‌یمانگایه‌كدا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر كاریگه‌رییه‌دا بیانهێنینه ده‌ره‌وه كه وایلێكردوون به‌و شێوازه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك وڵات به‌جێبهێڵێت و بگاته ئه‌وێ، گۆڕانكاری له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی رووده‌دات و مه‌حاڵه جارێكی دیكه بتوانرێت .
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)