ئێران هه‌ڕه‌شه له سیروان ده‌كات
ڕووباری سیروان یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوە ئاوییەکانی ھەرێمی کوردستان و یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی كه ده‌ڕژێته نێو رووباری دیجله.
K24 - رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ڕووباری سیروان یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوە ئاوییەکانی ھەرێمی کوردستان و یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی كه ده‌ڕژێته نێو رووباری دیجله.
بەشی زۆری سەرچاوەکانی ئەم رووبارە، لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ھەڵده‌قوڵێت و لە سنووری پارێزگای کرماشانەوە دێتە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، درێژی ڕووبارەکە لە ھەڵەبجەوە تا دەڕژێتە نێو ئاوی رووباری دیجلە لە بەغدا، ٤٤٥ کیلۆمەترە و لە سالی ١٩٦١دا بەنداوی دەربەندیخانی لە سەر دروستکراوە.
ئیستا په‌نجا و چوار ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام ئێران له سنووری پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌نداوی داریانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوی رووباره‌كه دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاوه‌كه بۆ پارێزگاكانی باشووری ئێران ره‌وانه بكات، به‌و هۆیه‌وه مه‌ترسی له ده‌ستدانی زیاتر له 60%ی ئاوی سیروان له ئارادایه.