پوتن: توركیا كڕیاری نه‌وتی داعشه
سه‌رۆكی رووسیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه لێدوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به توركیا رابگرێت و له نوێترین لێدوانیشدا توركیا به پارێزه‌ری هێلی بازرگانی نه‌وتی داعش تۆمه‌تبار ده‌كات.

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه لێدوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به توركیا رابگرێت و له نوێترین لێدوانیشدا توركیا به پارێزه‌ری هێلی بازرگانی نه‌وتی داعش تۆمه‌تبار ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، له كۆنگره‌ی لووتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له پاریس، ره‌تی كرده‌وه چاوی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا بكه‌وێت، له لێدوانێكدا توركیا به كڕینی نه‌وتی داعش تۆمه‌تبار ده‌كات.
پوتن هۆكاری خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسیه‌كه له‌لایه‌ن توركیا ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاندووه، خستنه‌خواره‌وه فڕۆكه‌كه، بۆ پاراستنی هێلی بازرگانی نه‌وته له نێوان توركیا و داعش.
دوای سه‌رۆكی رووسیا، خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه به "هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده" وه‌سفكرد، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌شی كۆمه‌ڵێك سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
له په‌راوێزه‌ی كۆنگره‌ی لووتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پاریس، ڤلادیمێر پوتن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "به‌ڵگه‌ی پێویستمان له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنین مه‌به‌ست له خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه، پارێزگاری كردنی بازرگانی نه‌وته له‌نێوان توركیا و داعش".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه رووسییه‌كان، توركیا چه‌ند جارێك داوای له پوتن كردووه له‌سه‌ر ئاستی لووتكه كۆببنه‌وه، به‌ڵام مۆسكۆ ئه‌و داوایه‌ی توركیا ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش ئه‌نقه‌ره به دووری ده‌زانێت له به‌رامبه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه داوای لێبوردن بكات و رایگه‌یاندووه، توركیا مافی خۆیه‌تی پارێزگاری له ئاسایشی سنووره ئاسمانییه‌كانی خۆی بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، رۆژی سێشه‌ممه باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
باراك ئۆباما له وته‌كه‌ی خۆیدا له كۆنگره‌ی لووتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌هه‌ردوو وڵاتی رووسیا و توركیا كرد، ئاستی گرژییه‌كان نزم بكه‌نه‌وه و "خۆیان له ئاژاوه به‌دوور بگرن".