ئێڤار ئيبراهيم: زيادبوونى توندوتيژى دژى ژنان بۆ سێ هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافه‌كانى ژنان له په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، سێ هۆكار له پشت زيادبوونى رێژه‌ى توندوتيژييه‌كانى دژ به ژنن له هه‌رێمى كوردستاندا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافه‌كانى ژنان له په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، سێ هۆكار له پشت زيادبوونى رێژه‌ى توندوتيژييه‌كانى دژ به ژنن له هه‌رێمى كوردستاندا.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، ئێڤار ئيبراهيم، رايگه‌ياند، له ئێستادا، به هۆى قه‌يرانى دارايى و زۆربوونى ژماره‌ى ئاواره‌كان و شه‌ڕى داعش، حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى دژى ژنان زياتر بوون.
ئەنجومەنی باڵای خانمان دەیەوێت بەھاودەنگی و پێکەوە کارکارکردنی ژنان, ئاشتەوایی نشتیمانی و رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی بەھێز و کاریگەرتر بکەن.
له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانى هه‌ڵمه‌تى 16 رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان، ئەنجومەنی خانمان بە ھەماھەنگی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان كۆنفرانسێكى ساز كرد.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، نوێنەری نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژنان، ھیبە قەسەس، پشتتگیری خۆی بۆ ئەو کەسانە دووپاتكرده‌وه، كه رابەرایەتی چالاکییەکانی ژنان دەکەن, ئه‌و نه‌يشارده‌وه، كه بارودۆخی ژنان لە ھەرێمی کوردستان باشترە لە ره‌وشى ژنانى عێراق.
زانيارى زياتر له‌م راپۆرتهدايه:


