پەرلەمانتارێکی کورد: دەستێكی سیاسیی گەورە لە پشتەوەی تیرۆرە لە كەركووك
”كورد ھەرگیز پەنای بۆ تیرۆر نەبردووە و ھەموو كات باوەڕی بە دیالۆگ ھەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان“

K24- ھەولێر
شاخەوان عەبدوڵڵا، بڕیاردەری لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كوژرانی سەرۆكی كوتلەی عەرەبیی لە ئەنجوومەنی کەرکووک رایگەیاند دەستێكی سیاسیی گەورە لە پشتەوەی تیرۆرە لە پارێزگاکە.
لە بەرنامەی باسی رۆژ لە (كوردستان24) شاخەوان عەبدوڵڵا راشیگەیاند: "تیرۆركردنی محەممەد خەلیل جبوریی، سەرۆکی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی کەرکووک و عەبدوڵڵا عاسیی دەستێكی سیاسیی گەورەی لە پشتەوەیە، لە ترسی ئەوەی نەک ئەوان لە ئایندە ببنە بەربەست لەبەردەم ئەو بەرنامە سیاسییەی كە خەڵكێكی دیكە غەیرە عەرەبی سوننە لە كەركووك جێبەجێی دەکات".
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "ئامانجی دووەم ئەوەیە دەزگا ئەمنییەكانی كورد لە كەركووك کە ئێستا باڵا دەستن ئیتیھام بكرێن بەوەی كە ناتوانن مەلەفی كەركووك بەدەست بگرن، لەم دوو رۆژەدا چەند راگەیاندنێكی عەرەبیی ئیتیھامی دەزگا ئەمنییەكانی كەركووكیان كردووە كە ناتوانن ئەمنییەتی شارەكە بپارێزن".
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەشی کرد کە: "راستە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا محەممەد خەلیل لێدوانی توندی بەرانبەر كورد و ھەرێمی كوردستان داوە، بەڵام كورد ھەرگیز پەنای بۆ تیرۆر نەبردووە و ھەموو كات باوەڕی بە دیالۆگ ھەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەوەشی خستەڕوو کە: "سەرۆکی کوتلەی عەرەبیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ماوەیەك بەرلە ئێستا كۆمەڵێك لێدوانی دا خەڵكی دیكەی لە دەروەی كەركووك نیگەران كرد، ئەو داوای دەكرد ھێزێكی سوننەی عەرەب دروست بكرێت لەگەڵ پێشمەرگە ناوچەكانی ئەوان بپارێزن و باسی لە مەترسیەكانی مەدی شیعی دەكرد، ئەمانە وایانكرد محممەد خەلیل نەگاتە ئەمڕۆ و تیرۆربكرێت".