به وێنه.. كچه ملیاردێره‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن ببینه
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، وێنه‌ی یه‌كێك له كچه‌كانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیای بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی زیاتر له 2 ملیار دۆلارن

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، وێنه‌ی یه‌كێك له كچه‌كانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیای بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی زیاتر له 2 ملیار دۆلارن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه‌ش، ڤێلایهكییان له شاری بیاریتزی فه‌ره‌نسا به 3 ملیۆن و 7 سه‌د هه‌زار دۆلار كڕیوه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بانكی ناوه‌ندی رووسیا، به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ئه‌و خێزانه ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی كچه‌كه‌یان له رایگهیاندنهكان بشارنه‌وه، بۆیه زیاتر به تیشكۆنۆڤا ناوی ده‌هێنن و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كریل كوڕی نیكۆلای شهمالۆڤدا كردووه كه سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانگی رووسیایه و هاوڕێی نزیكی ڤلادیمێر پوتنه.
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، سامانی ئه‌و دوو هاوسه‌ره گه‌نجه، بریتییه له‌و پشكانه‌ی كه له كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گازی سروشتی و پترۆكیمیاوییه، كه له‌لایه‌ن باوكی كریل و هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی نزیكی پوتنه‌وه پێیاندراوه و ئه‌و ڤێلایه‌ی فه‌ره‌نساش، دیاری یه‌كێك له هاوڕێیان سه‌رۆكی رووسیایه، كه وه‌ك دیاری هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بۆیان كڕاوه.
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، كاترینا زۆر به كه‌می له راگه‌یاندنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تیش له دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و ره‌تیشیكردووه‌ته‌وه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ناوخۆ و بیانی‌دا بكات.
هه‌رچه‌نده تیشكۆنۆڤا كه خولیای سهمابووه، به‌ڵام له ئێستادا وه‌ك سه‌رمایه‌دارێك سه‌رپه‌رشتیاری بنیاتنانی زانكۆی مۆسكۆیه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)