موفتى سعووديه: له‌ناوچوونى توركيا زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ موسڵمانانى جيهان
پێويسته هاوكارى دارايى وڵاتى توركيا بكرێت، چونكه توركيا وڵاتێكى موسڵمانه.

K24 – ھەولێر
موفتى وڵاتى سعووديه رايگه‌ياند، پێويسته هاوكارى دارايى وڵاتى توركيا بكرێت، چونكه توركيا وڵاتێكى موسڵمانه.
عه‌بدولعه‌زيز ئال ئه‌لشێخ، موفتى سعوودييه له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ل كه‌ناڵى "ئه‌لمه‌جد"دا ده‌ڵێت: "توركيا وڵاتێكى ئيسلامى گهوريه، له‌ناوچوونى ياخود لاوازبوونى زيانێكى گهوريه بۆ هه‌موو موسڵمانانى جيهان، بۆيه پێويسته ئاگادارى ئه‌و خاڵه بين و يارمه‌تى توركيا بده‌ين به‌جۆرێك پالپشتى ئابوورى ئه‌و وڵاته بكه‌ين، چونكه ئه‌گه‌ر يارمه‌تى نه‌ده‌ين وێرانيهك به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته دابێت، كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵك و ژيانيان".