كەنەدا كۆتایی بە ھێرشە ئاسمانییەكانی دێنێت بۆ سەر داعش
وەزیری دەرەوەی كەنەدا رایگەیاند کە وڵاتەکەی سوورە لەسەر كۆتایھێنان بە ھێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر داعش لە عێراق و سووریا.

K24
وەزیری دەرەوەی كەنەدا رایگەیاند کە وڵاتەکەی سوورە لەسەر كۆتایھێنان بە ھێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر داعش لە عێراق و سووریا.
ستیفن دیۆن، وەزیری دەرەوەی كەنەدا راشیگەیاند: حكوومەتی نوێی وڵاتەكەی لە ماوەی چەند ھەفتەی داھاتوودا، كار لەسەر كشانەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی دەکات لە شەڕی دژی داعش.
كەنەدا بە 6 فڕۆكەی جەنگاوەر بەشدارە لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا.
لە 2% ئەو ھێرشە ئاسمانیانەی لە ماوەی رابردوودا لە لایەن ھاوپەیمانانەوە كراونەتە سەر داعش لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی كەنەداوە بووە.
K24: ئاژانسەکان