گوگڵ به‌سره‌ به‌ هه‌رێم ناوده‌بات

چەند ساڵێکە هەڵمەتی راگەیاندنی هەرێمی بەسرە بەردەوامە

K24  - به‌سره‌:

لە پێشهاتێکی هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی راگەیاندنی هەرێمی بەسرە لە باشووری عێراق خزمەتگوزاریی جیهانیی (Google Map) لە پێگەی خۆی ناوی هەرێمی بەسرەی لەو پارێزگایە ناوە.

ئەم هەنگاوەی گوگڵ لە کاتێکدایە لە ساڵی 2007 هەڵمەتی راگەیاندنی هەرێمی بەسرە لە باشووری عێراق بەردەوامە بەبێ ئەوەی ئامانجی خۆی بپێکێت.

ئەوەی جێی پرسیارە گوگڵ ماپ تا ئێستا ناوی هەرێمی کوردستانی لە خزمەتگوزارییەکەی خۆی بەکارنەهێناوە، هەرچەندە بە پێچەوانەی بەسرە، هەرێمی کوردستان تا رادەیەکی زۆر لە عێراقدا سەربەخۆیە و سەرۆکایەتی و حکوومەت و پەرلەمانی خۆی هەیە.

 

Fly Erbil Advertisment