عه‌بادی داواى تۆماركردنی سكاڵا ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای له وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كردووه، له به‌رامبه‌ر "پێشێلكردنی سه‌روه‌ری" خاكی عێراق، سكاڵا له‌ژی توركیا تۆمار بكات.

K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای له وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كردووه، له به‌رامبه‌ر "پێشێلكردنی سه‌روه‌ری" خاكی عێراق، سكاڵا له‌ژی توركیا تۆمار بكات.
ئه‌م بڕیاره‌ی عه‌بادی دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ، عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لائى، له وتارى رۆژى هه‌ينيدا، به ناوى مه‌رجه‌عييه‌تى شيعه‌وه، رايگه‌ياند، هيچ ده‌وڵه‌تێك بۆى نييه سه‌رباز ره‌وانه‌ى وڵاتێكى ديكه بكات له ژێر ناوى هاوكاريكردنى ئه‌و وڵاته له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، ئه‌گه‌ر بێت و پێشتر هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكى روون و ئاشكرا و راشكاوييان له‌و باره‌يه‌وه واژوو نه‌كردبێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "حكومه‌تى عێراق به‌رپرسه له پاراستنى سه‌روه‌رى وڵات و نابێت رێگه به هيچ لايه‌نێك بدات ئه‌و سه‌روه‌رييه‌ى پێشێل بكرێت، ئه‌گه‌ر چى هه‌ر جۆره پاساو و بيانوويه‌كيشى هه‌بێت".
يه‌كه‌يه‌كى تايبه‌تى هێزه‌كانى توركيا له هه‌ينى رابردوودا، به مه‌به‌ستى پارێزگاريكردن، له راهێنه‌رانى توركيا كه له عێراقن، روويان له سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا كرد و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش كاردانه‌وه‌ى عێراقى به‌دواداهاتووه.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، دوێنێ له وته‌يه‌كدا رايگه‌ياند، مه‌حاڵه هێزى وڵاته‌كه‌ى له عێراقدا بكێشێته‌وه و راشیگه‌یاندووه، هه‌ریه‌ك له ئێران و رووسیا له پشته‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی عێراقن له‌ژی توركیا.