په‌رله‌مانتارێكی عێراق داوای بڕینی به‌شه بودجه كوردستان ده‌كات
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كات، له ئه‌گه‌ری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی گازی سرووشتی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، به‌شه بودجه‌كه‌ی ببڕدرێت.

K24 - به‌غدا:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كات، له ئه‌گه‌ری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی گازی سرووشتی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، به‌شه بودجه‌كه‌ی ببڕدرێت.
ره‌زاق محێبس، ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق رایگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تی ناوه‌ندی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵپه‌سه‌رێت و به‌شه بودجه‌كه‌ی ببڕێت ئه‌گه‌ر هاتو كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، گازی سرووشتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
محێبس گوتیشی: "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی رێگا له‌و كرده‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێت بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی گازی سرووشتی بۆ ئه‌وروپا له رێگای خاكی توركیا، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ندی" هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسای ده‌وڵه‌ته.
ئاشكراشیكرد، حكوومه‌تی به‌غدا ده‌توانێت بڕینی به‌شه بودجه‌ی كوردستان و هه‌ڵپه‌ساردنی شایسته داراییه‌كان، وه‌ك كارتی گوشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنێت، تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندی ده‌ستوور و یاسای وڵات ده‌بن.