ئێرانیش لەریزی وڵاته گهندهڵهكاندایه
ئابووریناسێكی ئێرانی ئاماژه بهوه دهكات وڵاتهكهی لە 77%ی وڵاتانی جیھان گەندەڵترە

K24 – ههولێر:
ئابووریناسێكی ئێرانی ئاماژه بهوه دهكات وڵاتهكهی لە 77%ی وڵاتانی جیھان گەندەڵترە و پێویستە دەوڵەت و كەرتی تایبەت بە ھاوبەشی ریگەچارەیەكی گونجاو بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو دیاردەیە بدۆزنەوە.
فەرشاد مۆعمینی، ئابووریناسی ئێرانی گوتی: "لە ئێران بەردەوام رێكخراوەكانی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی زیاد دەكەن، بەڵام ھاوكات ئامارەكانیش باس لە بەرزبوونەوەی گەندەڵی دەكەن".
ریكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵی رابردووی خۆیدا رایگەیاند: ئێران لە نێوان 175 وڵات پلەی 136ی ھەیە، باشترین پلەی ئێرانیش لە بواری شەفافیەت تایبەتە بە ساڵی 2003 كە لەو ریزبەندەدا پلەی 78 ی ھەیە.
بە گوێرەی ئاماری ساڵی 2014ی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی وڵاتانی دانیمارك، نیوزلەند، فینلاند، سویید و نۆروێژ بە ریز پلەی یەك بۆ پێنجەمیان لە شەفافییەت بەدەستھێناوە و كەمترین گەندەڵییان تێدا كراوە.
لەساڵی 1975، لە سەردەمی دەسەڵاتی شای ئێرانەوە حكوومەتەكانی ئێران بڕیاریان داوە بە شێوەی سیستماتیك رووبەرووی ئەو دیاردەیە ببنەوە و توێژەرانی وڵاتهكهش، لهو بڕوایهدان، گەندەلی بە شێوەی سیستەماتیك سەرجەم جومگەكانی ئێرانی داگرتووە.
(شەفافیەتی نێودەوڵەتی) ریكخراوێكی ناحكوومی ئەڵمانیایە، كە ساڵانە راپۆرتی خۆی، له بارهی گهندهڵی و ناشهفافی وڵاتان بڵاودهكاتهوه، بۆ ساڵی 2014ش، له رووی شهفافییهوه دانمارك له پلهی یهكهمدایه و عێراقیش له پلهی170یه، كه ههریهك له وڵاتانی، ئهفغانستان، سودان، كۆریای باكوور و سۆماڵ هاتوون.