ئامه‌د.. دوو كه‌س بريندار بوون و 40 كه‌سى ديكه ده‌ستگيركران
پێكدادان له نێوان خۆپيشانده‌رانى كورد و پۆليس له شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان، روويدا.
K24 – ئامه‌د:
پێكدادان له نێوان خۆپيشانده‌رانى كورد و پۆليس له شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان، روويدا. به‌و هۆيه‌وه دوو گه‌نج بريندار بوون و 40 كه‌سى ديكه ده‌ستگيركران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، له گه‌ڕه‌كى سوورى شارى ئامه‌د چالاكان و لايه‌نگرانى پارتى ديموكراتى گه‌لان، هه‌ده‌په، خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا.
هێزه ئه‌منييه‌كان به زه‌برى گازى فرمێسك رێژ و ئاوپژێن رووبه‌ڕووى خۆپيشانده‌ران بوونه‌وه و هه‌وڵياندا كۆتايى به خۆپيشاندانه‌كه بهێنن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له ئاكامى توندوتيژييه‌كاندا دوو گه‌نج بريندار بوون و 40 هاووڵاتيى ديكه ده‌ستگيركران.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منيى له شارى ئامه‌د، له 2ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌ره‌وه بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆيان به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كى سوورى شارى ئامه‌ددا سه‌پاندووه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا، له ئامه‌د پارێزه‌رى كورد، تاهر ئاڵچى له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى چالاكييه‌كى مه‌ده‌نييدا تيرۆركرا.
تيرۆركرانى ئاڵچى، ره‌وشى ئه‌منيى ئاڵۆزى له شاره‌كه‌دا به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
هه‌ينى رابردوو، والى شاره‌كه، بڕياريدا بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كى سوور هه‌ڵبگيرێت.
كاتێك هاووڵاتييان و رۆژنامه‌وانان چوونه ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى ناوچه‌ى سوور، ديمه‌نى كاره‌ساتباريان بينى و ده‌يان خانوو و ماڵى هاووڵاتييان به هۆى توندوتيژى و بۆردومانى هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه وێران بوو بوون.
دواى ئه‌وه‌ى له يه‌كى نۆڤه‌مبه‌رى رابردوودا، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى دووباره‌ى په‌رله‌مانيى له توركيا به‌ڕێوه‌چوو، به هۆى به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى حكومه‌ت بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ، هه‌په‌گه، باڵى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستانى قه‌ده‌غه‌كراو له توركيا، بڕيارى ئاگربه‌ستى يه‌كلايه‌نه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سه‌ره‌ڕاى كرده‌وه چه‌كدارييه‌كانى هه‌په‌گه له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان، له ناو شاره‌كانى باكوورى كوردستانيش گرژى و پێكدادانى چه‌كدارى له نێوان سووپا و چالاكاندا روويدا.
به گوێره‌ى راپۆرتى رێكخراوه ناحكومييه‌كان، له 17 شار و شارۆچكه‌ى باكوورى كوردستان، له مانگى ئابى رابردووه‌وه زياتر له 50 بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ به‌سه‌ر هاووڵاتيياندا سه‌پێنراوون.
هاوكات والى شارى شێرناخ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بۆ جارێكى ديكه بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى به‌سه‌ر شاره‌كانى جزيره و سلۆپى هاوسنوورى هه‌رێمى كوردستاندا سه‌پاند.
به هۆى دۆخى ئه‌منيى ناهه‌مووارى ئه‌و شاره سنوورييانه‌وه، كاتژمێر 02:00ى دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هاتوچۆى هاووڵاتييان له ده‌روازه‌ى سنوورى ئيبراهيم خه‌ليل په‌كى كه‌وت.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له ئاسايشى ده‌روازه‌ى سنووريى ئيبراهيم خه‌ليله‌وه تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ى راگه‌ياند، به هۆى ره‌وشى ئه‌منييه‌وه به ته‌واوى جموجۆڵى هاووڵاتييان و ئابوورى له ده‌روازه‌كه وه‌ستاوه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، هه‌فته‌ى رابردوو، سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته كۆبوويه‌وه.
يه‌كێك له پرسه‌كانى وتوێژى نێوان بارزانى و سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى پرسى كورد بوو.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى رايگه‌ياند، زۆر نيگه‌رانيين له تێكچوونى ره‌وشى ئه‌منيى و درووستبوونى گرژى و ئاڵۆزى له شاره كوردييه‌كاندا.
بارزانى هيواشى خواست هه‌ردوو لايه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى وتوێژ و كێشه‌كانى نێوانيان به ئاشتيى چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، كه سه‌ره‌نجامى ئه‌و پرسه ته‌نيا ده‌بێت به ئاشتيى چاره‌سه‌ر بكرێت.