ئه‌وروپا فه‌یسبووك له منداڵان قه‌ده‌غه ده‌كات
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و سناپچات بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ قه‌ده‌غه ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "BBC ARABIC"، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، له ئه‌وروپا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و سناپچات بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ناتوانن به‌بێ ئاگادار دایك و باوكان ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه به‌كاربهێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راپۆرته‌كه، ئه‌و بڕیاره له دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی "پێگه‌یشتنی دیجیتاڵی" هاتووه، له 13 ساڵییه‌وه بۆ 16 ساڵی كه له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت په‌سه‌ندكراوه.
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به گوێره‌ی یاسای "كۆپا – Coppa" كه كوركتراوه‌ی "یاسایی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت"ه، بۆ منداڵانی خوار 13 ساڵ و هاوشێوه‌ی ئه‌و یاسایه له ئه‌وروپاش كاری پێده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ش، فه‌یسبووك رێگا به‌منداڵانی خوار ئه‌و ته‌مه‌نه نادات ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه به‌كاربهێنن.
به گوێره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌ش، منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ ناتوانن ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌كاربهێنن، مه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی دایك و باوك، یاخود به‌خێوه‌كه‌رانییان وه‌ربگرن.
به‌شێك له یاسادانه‌رانی ئه‌وروپاش ناره‌زاییان له به‌رامبه‌ر ئه‌و بریاره نوێیه ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، رێژه‌یه‌كی زۆر له منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 13 ساڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن و ده‌توانن زانیارییه كه‌سییه‌كانییان له‌سه‌ر تۆڕه چاكبكه‌نه‌وه‌و بیگۆڕن.
هه‌روه‌ها به‌شێكیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی دووچاری هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌روونی بوونه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه به ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ره‌وه ئاشنا ببنه‌وه.
له دوای هاتنی داعش و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ بره‌وپێدان به بیری توندڕه‌وی و قایلكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌رزه‌كارانی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌و رێكخراوه توندڕه‌وییه، شاره‌زایان و كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینته‌رن، ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتووه، داعش فریوی هه‌رزه‌كاری زیاتر بدات و بیانخانه ریزی چه‌كدارانی له عێراق و سووریا.