ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كاته‌وه
پێویسته توركیا و عێراق به گفتوگۆ بگه‌نه رێككه‌تن

K24 - به‌غدا:
ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبوونی خۆی به پارێزگاریكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق دووپاتكرده‌وه و داوای له توركیاش كرد، هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له باكووری عێراق پاشه‌كشه پێبكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015 باڵیۆزخانه‌ی عێراق له به‌غدا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بوونی هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی له‌نێو خاكی عێراق، پێویسته به هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا و ئه‌وان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی، باسییان له هاتنی هێزێكی تایبه‌تی سوپای توركیا كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له حكوومه‌تی به‌غدا وه‌رگرتبێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ردوولا پێشوازییان له بڕیاری كشانه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و هێزه‌داوه له‌لایه‌ن توركیاوه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له حاڵه‌تی بوونی هه‌ر هێزێكی بیانی له‌ناو خاكی عێراق پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیدا هه‌بێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی خاكی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه".
بايدن له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه پێویسته له باره‌ی ئه‌و پرسه پێویسته توركیا و عێراق گفتوگۆ بكه‌ن و به گیانی هاوكارییه‌وه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.