مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان له‌و سێ فه‌رمانگه‌یه راده‌گیرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، سه‌ردانییان نه‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، سه‌ردانییان نه‌كه‌ن و تا ساڵی نوێ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان راده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌نامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له نووسراوێكی فه‌رمیدا، داوا له هاووڵاتییانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له 23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015 تاكو 2ی كانوونی دووه‌می 2016 سه‌ردانییان نه‌كه‌ن.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا كه واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره و له رێكه‌وتی 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2015 ده‌رچووه، هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه سه‌رقاڵی هه‌ژماركردنی كۆتایی ساڵ ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی هاووڵاتییان له هه‌رسێ بواری (ره‌گه‌زنامه - نیشنگه - پاسپۆرت) رایی ناكرێت.
