بۆكان.. ژنێك و هاوسه‌ره‌كه‌ى گيانيان له‌ده‌ستدا
ژنێك و هاوسه‌ره‌كه‌ى له ماڵى خۆيان‌دا له شارى بۆكانى سه‌ر به پارێزگاى ورمێ گيانيان له‌ده‌ستدا
K24 – بۆكان:
ژنێك و هاوسه‌ره‌كه‌ى له ماڵى خۆيان‌دا له شارى بۆكانى سه‌ر به پارێزگاى ورمێ گيانيان له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه، شه‌وى 23ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، روويداوه.
بەرپرسی ناوەندی فریاكەوتنی پزشكی بۆكان، تەھا قاسمی، رایگەیاند، ھۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو ژنه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ى ھەڵمژین و ژەھراویبوون بە گازی دوانۆكسيدى كاربۆن بووە.
گوتيشى: "كاتێك ئەو ژنه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ى لە خەودابوون، سۆپاكەیان گازى كردووه و به‌و هۆيه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه".