ئه‌مساڵ ساڵى تيرۆر و كۆچ بووه
نيوه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه، خه‌ڵكى سووريا بوون

K24 – نيويۆرك:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رایانگه‌یاند، ملیۆنێك په‌نابه‌ر كه نیوه‌یان كۆچبه‌ری سوريا بوون، له ساڵی 2015 گه‌یشتنه ئه‌وروپا.
به گوێره‌ى راپۆرتى ئه‌و رێكخراوانه، ئه‌و ژماره‌يه، به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی هه‌ژمارده‌كرێت له دوای جه‌نگی دووه‌مى جیهان.
هه‌ردوو رێكخراوه‌كه ئاماژه‌یان به كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆچی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران كردووه، به تايبه‌تى له دوا مانگه‌كانى ئه‌مساڵ.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، نيوه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه، خه‌ڵكى سووريا بوون و له رێگه‌ى ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وروپا.
هه‌رله راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، هاتووه: "ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ روويان له ئه‌وروپا كردووه، پێنج هێنده‌ی ژماره‌ی كۆچبه‌ران بووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2014".
رێكخراوی كۆچی نێوده‌ڵه‌تی تێبینی ئه‌وه‌شیكردووه، ئه‌و شه‌پۆله‌ی كۆچبه‌ران، كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ده‌ستی پێكردبوو، له كۆتایی ساڵدا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه رۆیشتووه.
له راپۆرته‌كه‌یاندا، هه‌ردوو رێكخراوه‌كه، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆچبه‌رانیان گه‌ڕانده‌وه بۆ خه‌راپی كه‌شوهه‌وا و ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منیه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و وڵاتانى ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵاته‌وه گیراونه‌ته به‌ر له‌دژی كۆچبه‌رانی نایاسایی.
كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان و زیاتربوونی ژماره‌ی قوربانیه‌كان له جیهاندا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی كۆچبه‌ران له‌ساڵی 2015 تۆماربكرێت.