ئه‌و وێنانه‌ى ئه‌مساڵ جیھانیان ھەژاند
به‌شێكيان تەنیا وێنەكان بتوانن ده‌ربڕى ئه‌ندازه و قه‌باره‌ى گه‌وره‌يى ئه‌و رووداوانه پشانبده‌ن

K24 – هه‌ولێر:
لە ساڵی 2015 دا، ژمارەیەك لە وێنەی سەنجڕاكێش لەسەر ئاستی جیھان لەسەر شاشه‌ی تەلەڤزیۆنەكان و رووپه‌ڕى گۆڤار و رۆژنامەكان بڵاوبوونه‌وه و بوونه جێگای سەرسوڕمان و بایەخی ناوەندە نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆسته‌كان.
ئه‌مساڵ ژمارەیەكی زۆر لە رووداوی گەورە روویاندا، ره‌نگه به‌شێكيان تەنیا وێنەكان بتوانن ده‌ربڕى ئه‌ندازه و قه‌باره‌ى گه‌وره‌يى ئه‌و رووداوانه پشانبده‌ن.
وێنەی ھەندێك لە رووداوەكانی ساڵی 2015:

ئاپۆڕایه‌كی درێژی پەنابەران لە سنوورەكان ئەوروپا دەرباز دەبن.

سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما و سەرۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و ناكۆكیی بەردەوام لەسەر كێشە جیھانییەكان.

نۆره‌ى یۆنانییەكان لە به‌رده‌م بانكەكانی ئەو وڵاتە بە ھۆی قەیرانی سه‌ختى دارایی.

شەڕی یەمەن و توندوتيژييه‌كانى ئه‌و وڵاته.

كارەساتە بەردەوامەكەی سووریا

ھاوێشتنی دۆلار بە سهروچاوى دەم سەرۆكی فیفا پلاتەر لەدوای تێوه‌گلانی لە گەندەڵی.
.jpg)
خستنەخوارەوەی فڕۆكە نەفەر ھەڵگرەكەی رووسیا لە بیابانی سینای میسر.

فۆتۆگرافەرێكی ھەنگاری رەگەزپەرست پێ ده‌خاته به‌ر پێى پەنابەرێكی سووری و كوڕەكەی بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌وێت به ده‌مدا.

لە كارەساتە سروشتییەكانی ساڵی 2015، لافاوەى هه‌رێمى كشمیر له هيندستان.

سەرۆك و رێبەرەكانی جیھان، پاڵپشتی خۆیان بۆ فەرەنسا لە دوای رووداوی شارلی ئێبدۆ دەردەبڕن.

گۆپیتكی كەشوھەوا لە پاریس، لەدوای فشارێكی زۆری فەرمی و میللی كوتایی بە كارەساتەكانی پترۆلیان ھێنا.

خەڵكی شاری پاریس، چەند رۆژێكی سەختییان به‌سه‌ربرد لەدوای ھێرشەكانی ستادیۆمی سان دۆنێ و شانۆی باتاكڵان

ناڕه‌زايه‌تى رەشپێستەكانی ئەمریكا بەرامبەر پێشێلكردنی مافەكانیان