فوئاد مه‌عسووم: دابه‌شبوونى عێراق ئه‌گه‌رێكى دووره
سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم، له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، با هيچ لايه‌نێك له دابه‌شبوونى عێراق نيگه‌ران نه‌بێت

K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم، له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، با هيچ لايه‌نێك له دابه‌شبوونى عێراق نيگه‌ران نه‌بێت، چونكه ئه‌وه روونادات و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئاساييه عێراق ببێته چه‌ند هه‌رێمێكى فيدراڵى.
فوئاد مه‌عسووم، له چاوپێكه‌وتنييدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى ميهرى نێوده‌وڵه‌تى، باسى له ره‌وشى ئه‌مڕۆى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌غدا و وڵاتانى ناوچه‌كه كردووه.
سه‌باره‌ت به كۆمارى ئيسلامى ئێران، سه‌رۆك كۆمارى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى و رۆڵى به‌رچاوى ئێران له هاوكاريكردنى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كردووه.
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى خۆرئاوا، سه‌رۆك كۆمارى عێراق باسى له‌وه كردووه، هه‌ر وڵاتێك مافى خۆيه‌تى په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى له ئاستيى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى په‌ره پێبدات.
له باره‌ى دابه‌شكردنى عێراقه‌وه، فوئاد مه‌عسووم ره‌تيكردووه‌ته‌وه پرسى دابه‌شكردنى عێراق ئه‌گه‌رێكى گونجاو بێت و بێته دى.
ئه‌وه‌شى گوتووه: له سه‌روبه‌ندى داگيركرانى مووسڵ له لايه‌ن داعشه‌وه، ئێران رۆڵێكى گرنگى گێڕاوه، له هاوكاريكردنى عێراق و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش توانيوويه‌تى به‌ره‌نگارى مه‌ترسييه‌كانى داعش ببێته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، عێراق چاوى له هاوكارى و كۆمه‌كى وڵاتانى دراوسێيه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵ‌بێت و به تايبه‌تى له پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و به پێويستيشى زانيوه كه‌شێكى گونجاو له نێوان وڵاتاندا درووست بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له رووى زانيارى هه‌واڵگرييه‌وه سه‌باره‌ت به جموجۆڵى تيرۆريستان هاوكارى يه‌كدى بكه‌ن.
گۆڤاره‌كه له باره‌ى ئه‌و پێشنيازه‌ى جۆبايدن بۆ دابه‌شكردنى عێراق خستبوويه‌ڕوو، پرسيارى له‌سه‌رۆك كۆمارى عێراق كردووه، ئه‌ويش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌و پرسه جێى باس نييه چونكه تا ئێستا له هيچ گفتوگۆ و له هيچ ناوه‌ندێكى بڕيار و كۆبوونه‌وه يان كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تييدا ئه‌و مه‌سه‌له‌يه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. ته‌نانه‌ت هيچ ده‌وڵه‌تێك ئه‌و پرسه‌ى نه‌خستووه‌ته به‌رباس و نه‌مبيستووه. ئه‌و مه‌سه‌له‌يه ره‌نگه ته‌نيا هه‌راى ناو ميدياكان بێت.
فوئاد مه‌عسووم ره‌تيكردووه‌ته‌وه، عێراق دابه‌شببێت و ئه‌وه‌شى گوتووه: به گوێره‌ى ده‌ستوورى هه‌ميشه‌ى عێراق، پارێزگاكان ده‌توانن له چوارچێوه‌ى هه‌رێمێكى فيدراڵدا يه‌كبگرن و ئه‌وه‌ش پرسێكى ياساييه و له ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر كراوه و پێويستى به نيگه‌رانى نييه و ئێمه له‌و باره‌يه‌وه هيچ نيگه‌رانييه‌كمان نييه.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم، كه له لاپه‌ڕه 30ى ژماره 10ى گۆڤاره‌كه كه رۆژى 23ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌شێكى ته‌رخانكراوه بۆ باسكردنى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و تێيدا سه‌رۆك كۆمار باسى له‌وه كردووه، درووستبوونى ئه‌و هێزه له به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدا بووه و له‌سه‌ر فه‌تواى مه‌رجه‌عييه‌ت درووستكراوه و به ياسا كاروباره‌كانى رێكخراوون و نابنه مه‌ترسى له‌سه‌ر يه‌كپارچه‌يى عێراق و ئامانجى سه‌ره‌كييان هاوكاريكردنى سوپاى عێراقه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.