رێژهی له سێدارهدان له ئێران زیادیكردووه
ھەفتەیەكدا 16 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردنی بە مادەی ھۆشبەر لەسێدارەدراون

K24 – ههولێر:
بە گوێرەی ئامارەكانی دادگای قەزوین لە ھەفتەیەكدا 16 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردنی بە مادەی ھۆشبەر لە ئێران لەسێدارەدراون.
دادگای شاری قەزوینی ئێران رۆژی پێنجشەممە 23ی كانوونی یەكەم/ دیسهمبەر، رایگەیاند, 8 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی ھۆشبەر لەسێدارە دراون و رۆژی دووشەممەی رابردووش 8 كەسی دیكە ھەر بە ھەمان تۆمەت لەلایەن ئەو دادگایەوە لەسێدارە دروان.
دادوەری گشتی دادگای ئینقلابی قەزوین، ئیسمائێل سادقی نیاركی، رایگەیاند, لەوەی كە دەبینم دادگا بەو شێوازە سزای ئەو كەسانە جێبەجێدەكات كە زيانى گەورە لە كۆمەڵگا دەدەن دڵخۆشم."
رەزامەندی دادوەری گشتی دادگای قەزوین بۆ لهسێدارهدانی ئەو كەسانە لە كاتێكدایە، مانگی رابردوو زیاتر لە 70 نوێنەری ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران پرۆژەی نەھێشتنی حوكمی سێدارەیان لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەھۆشبەرەكانی ئەو ولاتە واژۆكردووە.
ھاوكات محەممەد شەھید نوێنەری ریكخراوی نەتەوەیە كگرتووەكان لە نۆیەمین راپۆرتی ساڵانهی خۆیدا، سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران ھۆشداریی داوەو رایگەیاندووە كە رێژەی ئێعدام لە ئێران 25% زیادی كردووە.