باس‌وخواسى ئه‌مڕۆى ميدياى فه‌ره‌نسا..كوژرانى عه‌لوش و كريسمس جێى بايهخن
میدیاى فەرەنسا باس لە كوژرانی كەسی یەكەمی ميليشياى "جەیشی ئیسلام" دەكەن لە سووریا

K24 – پاريس:
میدیاى فەرەنسا باس لە كوژرانی كەسی یەكەمی ميليشياى "جەیشی ئیسلام" دەكەن لە سووریا.
كه‌ناڵى "ئەوروپا یەكی"فەرەنسايی نووسیویەتی "زەھران علوش" بەرپرسی یەكەمی گروپی چەكداری جەیشی ئیسلامی بەرھەڵستكاری بەشار ئەسەد لە ئاكامی بۆردوومانەكانی رووسیا لە سووریا كوژراوه.
ميليشيايى "جەیشی ئیسلام" یەكێكە لە گروپە چەكدارییە ئۆپۆزيسیۆنەكانی سووریا و بەشداری لە كۆنگرەی ریازیشدا كردووه، كه له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه به سه‌رپه‌رشتيى عه‌ره‌بستانى سعووديه بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا سازكرا.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه‌كه، "علوش" بەیەكێك لە ھێزە دیارەكانی ئۆپۆزیسیۆنی چەكداری سووریا دادەنرێت. ئه‌و ميليشيايه رووبەرێكی زۆری رۆژھەڵاتی ناوچه‌ى غۆتەی لە پارێزگای دیمەشق لە ژێر دەست دایە.
يه‌كێكى ديكه له‌و پرسانه‌ى ئه‌مڕۆ جێى بايه‌خى ميدياى فه‌ره‌نسا بوون، رووداوه‌كه‌ى شاری ئەژاكسیۆ ھەرێمی كۆرسیكايه لە فەرەنسا. كه تێيدا ھێرشكراوتە سەر ھۆڵێكی قورئان خوێندن و نوێژكردن.
میدیای فەرەنسا ئەو رووداوه، وەك "كاردانەوە" دەبینن لە دوای ھێرشەكانی پاریس.
له‌و باره‌يه‌وه، مانوێل ڤالسی سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە تویتێكیدا دەڵێت: "ھێرشكردنە سەر مەڵبەندە ئاینیەكان مایەی قبوڵكردن نین لە كۆماری فەرەنسا .
ئەژاكسیۆ پایتەختی ھەرێمی كۆرسیكایە لە ساڵی 1769لەسەردەمی ناپلیۆن بۆناپەرت خراوەتە سەر فەره‌نسا.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ژۆرناڵی فەرەنسايی بڵاوی كردووه‌تەوە، حكوومەتی فەرەنسا رێكاری ئەمنی توندوتۆڵ‌تر دەكات، ھێزی ئەمنی زیاتری بڵاوە پێكردووە لە ناو شارەكان تەنھا لە پاریس زیاتر لە 160ھەزار سەربازی بڵاوە پێكردووە ئەو ھێزە زیادەیە تا دوای سەر ساڵی نوێ دەمێننەوە لە ناو شارەكان.
میدیای فەرەنسا له‌و باره‌يه‌وه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، "سەرەڕای ئەوەی فەرەنسا باری نائاسايى راگەیاندووە و ھێزكانى لە ناو شارەكاندایە، بەڵام له رووى ميلييهوه خه‌ڵكى وڵاته‌كه بێ گوێدانه مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر بەگەرمی به‌شدارييان لە جه‌ژنى له‌دایك بوونی مەسیح كردووه.
سه‌باره‌ت به پرسه‌كانى ديكه‌ش، رۆژنامه‌ى لۆمۆند به گرنگييه‌وه باسى هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نساى له ليبيا كردووه و رايگه‌ياندووه، بۆ سه‌قامگيرى ئاشتى و جێبه‌جێكردنى بڕيارى ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنى نێوان لايه‌نه‌كان، حكوومه‌تى پاريس دەیەوێت لە رێگەی ناردنی ھێزی زەمینی بۆ لیبیا داعش به‌ته‌واوه‌تى له‌و وڵاته لاواز بكات.