عێراق ناوى له‌ناو ناواندا نييه
كوه‌یتیش پله‌ی دووه‌می هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی دوایین پێنوێن بۆ دیاریكردنی ئاستی دیموكراسی وڵاتان، تونس له پێشه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه و له ریزبه‌ندی 66ه‌می جیهاندایه و عێراقیش له لیسته‌كه‌دا نییه.
تونس به به‌راورد به ساڵی 2014، 36 پله هاتووه‌ته پێشه‌وه‌و له یه‌كه‌می وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان دێت له رووی دیموكراسییه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا، كوه‌یت پله‌ی دووه‌می هه‌یه و له ریزبه‌ندی 85ه‌مین وڵاتانی جیهان دێت، سێیه‌م وڵاتی عه‌ره‌بیش كه له ریزبه‌ندی 99ی جیهاندایه لوبنانه و چواره‌میش مه‌غریبه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێنجه‌م وڵاتیش به‌حره‌ینه كه له ریزبه‌ندی 103ی وڵاتانی جیهانه.
له‌و ریزبه‌ندییه‌دا وڵاتی نه‌رویج به دیموكراسیترین وڵاتی جیهان دانراوه و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، به گوێره‌ی ئه‌و پێنوینه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش پله‌ی 16ه‌هه‌مینی جیهانی هه‌یه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (سویسرا، سوید، فیله‌ندا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا، نیوزله‌ندا، ئێرله‌ندا، به‌لجیكا) له ریزبه‌ندی دووه‌م تا ده‌یه‌مینی جیهانییان گرتووه.
به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه، وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا كشاونه‌ته‌وه دواوه و به‌ریتانیا ریزبه‌ندی 12 و فه‌ره‌نسا 14ی هه‌یه، توركیاش له ریزبه‌ندی 69ی جیهان دێت و عێراقیش له‌و لیسته‌دا ناوی نه‌هاتووه.
بۆ بینینی ته‌واوی لیسته‌كه، كرته لێره بكه