هه‌ڵبژاردن ناكۆكى ريفۆرمخواز و پارێزگارانى ئێران قوڵتر ده‌كاته‌وه
رۆژنامەكانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015

K24 – تاران:
رۆژنامەكانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015،بە گرنگیيەوە باسی ھەڵبژاردنی خولی ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايان و ئەنجومەنی شوورای كۆمارى ئیسلامی دەكەن، ھەر لایەنێك لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا لێكدانەوە بۆ ژمارەی زۆری كاندیده‌كان دەكات.
له رۆژنامه‌ى كه‌يهان، سەرنووسەری رۆژنامەكه، حوسێن شەریعەتمەداری، كە سەر بە ره‌وتى باڵای پارێزگارانى ئێرانە، باس لە زیاد بوونی ژمارەی كاندیدەكانی ئەم خولەى ھەڵبژاردن دەكات، دەڵێت: "ھەمیشە لە كاتی ھەڵبژاردن ھەندێك لە دەنگەكان بەرزتر دەبنەوە، بە پێچەوانەشەوە ھەوڵدەدرێت ھەندێك دەنگ ھەر نەبیسترێت، لەو نێوەندەشدا ئەو دەنگانەی كە بڕیارە كپ بكرین دەنگی داواكارییەكانی خەڵكە، ئەو كەسانەی كە دەھۆڵی چاكسازی و باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵكیان دەكوتا، بۆچی ئێستا دروشمە بریقەدارەكانی خۆیان بیر نایەتەوە".
سه‌رنووسه‌رى كه‌يهان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ر به ره‌وتى پارێزگاره‌كانه، رووى په‌نجه‌ى ئاراسته‌ى ريفۆرمخوازه‌كان به گشتيى و كاربه‌ده‌ستانى ده‌سه‌ڵاتى رووحانییە و تانەی لێدەدەات. به‌و پێيه‌ى لە ھەڵبژاردنی پێشوو باسی كلیلی چاكسازی و رێفۆرمی دەكرد.
ھەر لەو بارەیەوە لە درێژەی باسەكەی رۆژنامەی كەیھاندا ھاتووە، "ھەر ئەو دەھۆڵە بۆشەیە، كە دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە دووساڵ كابينه‌ى یازدەیەم، كە رووحانی بڕیاری دا به‌هاى تومه‌ن بەرز كاتەوە، بەڵام ئەوكات كە دۆلار 2900 تمەنی ئێرانی بوو، ئێستا به‌هاى هه‌ر دۆلارێكى ئه‌مريكايى بڕى 3700 تمەنی تێپەڕاندووە".
ئەوە لە كاتیكدایە كە رۆژنامەكانی سەر بە باڵی رێفۆرمخوازەكان، ژمارەی زۆری كاندیدەكان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی كە ھاتنە سەركاری رووحانی كەشی سیاسی ئاوه‌ڵا كردووە، خەڵك بە ئومێدەوە دەڕواننە ئەو ھەڵبژاردنانە. ئەوە لە كاتێكدایە كە باڵی پارێزگاران دڵیان بە رێوشوێنه تونده‌كانى شوورای نیگه‌ھبان خۆشه و پێیانوایە، كە رێفۆرمخوازەكان ناتوانن، بە فیلتەری شوورای نیگەھباندا تێپەڕن.
ژينگه‌ى تاران
جیا لە ھەڵبژاردنەكان كەشوھەوای پیسی تاران بەردەوام جێی باسوخواسی رۆژنامەكانە.
رۆژنامەی جەوان كە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، دەڵێت: "گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لايه‌ن حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆك كۆمارى ئێران، بووه‌تە ھۆی ئەوەی، پێشەنگەكانی ئاژاوه‌ى 2009 ھەوڵی گەڕانەوە، بۆ گۆڕەپانی سیاسی بده‌ن، بەڵام بڕیار نییە، بە بەشداری نەخشە داڕێژه‌رانی ئەو ئاژاوه‌يه، دۆسیيەكەیان كۆتایی بێت".
چۆن ئه‌و ريسكه گه‌وره‌يه ده‌كه‌ن
ئابووریناسان و توێژەرانیش ئەو پرسیارەیان ورووژاندووە، چۆن ئەو كەسانه‌ی خۆیان بۆ بەدەستھێنانی كورسی ئەندامێتی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی و ئەنجوومەنی شارەزایان پاڵاوتووە، ئەو ریسكە گەوره‌يه دەكەن و باری قورسی ماددی بەشان ھەڵدەگرن، لە حاڵێكدا كە دوورنییە، شوورای نیگەھبان رەتیانكاتەوە، یان ئەگەری زۆرە كە دەنگی تەواو بەدەستنەھێنن.
نووسەری ئابووریناس، محەممەد سادق جنان سفەت، لە وتارێكی بۆ رۆژنامەی قانوون نووسیوێتی:" پیشەی یاسادانەری لەلایەك سەرەڕای ئەو داھاتەی كە ھەیەتی، ھەلی باشیشیان بۆ بەدەستھێنانی داھاتی دیكە بۆ دەڕەخسێت، لە لایەكی دیكەش ھەستی دەسەڵات بە یاسادانەر دەبەخشێت".
تێليگرام بووه‌ته بابه‌تى ميديا
لە رۆژنامەكانی ئێران پرسێكى ديكه جێى بايه‌خى ميدياكاران بووه ئه‌ويش، زيادبوونى ژماره‌ى بەكارھێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانه. به گوێره‌ى زانيارى و ئامارە فه‌رمييه‌كانی ئێران، له ئێستادا زياتر له 40 ملیۆن كه‌س تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌كارده‌هێنن و له‌و ژماره‌يه‌ش 22 مليۆنيان تۆڕی كۆمەڵایەتی (تێليگرام) بەكارده‌هێنن.
رۆژنامەی ئیعتماد بە گرنگیيەوە باسی رۆڵی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە ھەڵبژاردنی ئەم خولەى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌زايانى كردووه و نووسيويه‌تى: "ھیچ كه‌ناڵێكی میدیایی توانای كێبەركێی لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نییە، بێگومان ئەو تۆڕانە كاریگەری بەرچاویان لەو ھەڵبژاردنە دەبێت. زۆربەی كاندیدەكان ھەر لە ئێستاوە سەرقاڵی رێكلامكردنن لەو تۆڕانەدا".
لە وتارێكی رۆژنامەی جەوان كەسەر بە سوپای پاسدارانە، بەكاربەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان زیاتر بە كەسانی "بێكار" وەسفدەكات، كە بۆ بەسەربردنی كات یان ئەوەی كە نەیاران بۆ جێبەجێكردنی مەرامی خۆیان كار لەسەر بیر و مێشكی بەكاربەرانی دەكات.
هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا
سەبارەت بە رووداوەكانی جیھان، رۆژنامەی ئیتلاعات كە سەر بە باڵی پارێزگارانى كۆمارى ئيسلامييه، باسی قسەكانی كانديدى كۆمارييه‌كانى ئه‌مريكا، دۆناڵد ترامپی كردووە، كە لە بانگه‌شه‌ى ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئه‌مریكا باسى ئێرانى كردبوو، له‌و باره‌يه‌وه ئيتڵاعات نووسيويه‌تى: "لە پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە ئه‌مریكا، چەند وڵاتێكی عەرەب، بە تایبەت سعوودیە، بە دولاری نەوت بەدوای دەكەون، دروشمی (ئێران سوڕگه‌ى كاری شەیتانی) سەردەمی جۆرج بووش بوو، ئەمڕۆكە گۆڕاوە بۆ (ئێران ناوەندی بڵاوكردنەوەی تيرۆريزم لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست)دا".