رووسیا.. به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه 12 كه‌س بوونه قوربانی
چوار كه‌سییان برینه‌كانییان سه‌خته

K24 - مۆسكۆ:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا رایگه‌یاند، له ناوچه‌ی داغستان به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه‌وه كه‌سێك كوژرا و 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، قوربانییان هاووڵاتی رووسین و وه‌ك گه‌شتیار سه‌ردانی قه‌ڵای مێژوویی داغستانییان كردووه.
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی "داعش" داغستان وه‌ك پێگه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت و به خاڵی جێگربوونی ئه‌وان داده‌نرێت و له‌وێوه چه‌كداران ده‌نێرنه ریزی رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا.
ئاژانسی هه‌واڵی "ریانۆڤستی" رووسیا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌نێو برینداراندا چوار كه‌سییان برینه‌كانییان سه‌خته و ئێستا چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت.
له ئێستاشدا پۆلیسی فیدرالی رووسیا، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له رووداوه‌كه و له ئه‌گه‌ری بوونی كاری "تیرۆریستی" له رووداوه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.