په‌یامی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ
پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هێزه‌كانی عێراق كرد
K24 - به‌غدا:
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه، په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لانی عێراق كرد و پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هێزه‌كانی عێراق كرد.
سه‌رۆك كۆماری عێراق راشیگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌رگری له عێراق بكه‌ین و داكۆكی له یه‌كگرتوویی ئه‌و وڵاته بكه‌ین.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا فوئاد مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌ك عێراقی هه‌میشه به‌رگری له‌ناوچه‌كه و جیهان ده‌كه‌ین له پێناو سه‌قامگیری و نه‌هێشتنی تیرۆر له عێراق و داواشی له وڵاتان كرد پشتگیری لۆجیستی له عێراق بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویسته سه‌رچاوه‌ی دارایی و چه‌كی داعش وشك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ناوچه‌كه و جیهانیش بگه‌ڕێندرێته‌وه.