ئه‌ڵمانیا.. رێگا به بڵاوبوونه‌وه‌ی "خه‌باتی من"ی هیتله‌ر درا
حه‌فتا ساڵه قه‌ده‌غه‌كراوه

K24 - هه‌ولێر:
له‌دوای حه‌فتا ساڵ قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبی "خه‌باتی من – Mein Kampf"، كه "ئه‌دۆلف هیتله‌ر" نووسیویه‌تی، رێگا به بڵاوبوونه‌وه‌ی درا له ئه‌ڵمانیا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2016، وڵاتی ئه‌ڵمانیا رێگای به بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی "خه‌باتی من"ی ئه‌دۆلف هیتله‌ر دا، كه ماوه‌ی حه‌فتا ساڵه له‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌كراوه.
دوای تێكشكاندنی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ساڵی 1945، وڵاتانی هاوپه‌یمانان مافی خاوه‌ندارێتی كتێبه‌كه‌یان به هه‌رێمی باڤاریان ئه‌ڵمانیا به‌خشی.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی باڤاریا، له چاپدانه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌یان به بیانووی چاندنی رق و كینه قه‌ده‌غه‌كرد و به گوێره‌ی یاسای مافی خاوه‌ندارێتی كتێب له ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆتایی به‌و ماوه‌یه هات.
چاپی نوێی "خه‌باتی من" كۆمه‌ڵێك ره‌خنه‌ى لێگیراوه و له‌دوو توێی كتێبه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌و ئامانجه‌ی نیشانی خوێنه‌ران بدات كه كتێبه‌كه به شێوازێكی خراپ نووسراوه و بۆ خوێندنه‌وه سه‌رنجڕاكێش نییه.
ئه‌ندریاس ڤیرشینگ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای مێژووی هاوچه‌رخ له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه له دووتوێی كتێبه‌كه‌دا "ئه‌فسانه‌ی كتێبه‌كه تێكده‌شێكێنێت".
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، رێكخراو و چالاكوانه جووه‌كان، پێشوازییان له‌و هه‌نگاوه كرد و رایانگه‌یاند، به‌و هه‌نگاوه كۆمه‌ڵكوژی جووه‌كان روونتر ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌ندێك له‌و وڵاته ئه‌وروپییانه‌ی له ژێر ده‌ستی نازییه‌كان بوون، وه‌كو نه‌مسا و هۆڵه‌ندا، كۆتایی هاتنی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌كه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نییه و تا ئێستاش وتار و نووسراوه‌كانی هیتله‌ر تێیاندا قه‌ده‌غه‌ن.