كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی سه‌رما كوردستان ده‌گرێته‌وه
پل‌ه‌ی گه‌رمی له هه‌ندێك شوێن ده‌گاته 10 پله ژێر سفر

K24 - هه‌ولێر:
فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك تا به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، له پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ی و سلێمانیش تا رۆژی دووشه‌ممه 3ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2016 به‌رده‌وام ده‌بێت.
فازڵ ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه، پله‌كانی گه‌رمی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش ده‌گاته 10 پله ژێر سفر.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی ناوچه شاخاوییه‌كان "بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت" له ماڵه‌كانییان ده‌رنه‌چن.