سعوودیه و ئێران له پێشبڕكێدان
له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته دژ به‌یه‌كه، خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
ناکۆکییەکانی نێوان سعودییە و ئێران دەمێکە بەردەوامن، بەڵام دوای لەسێدارەدانی ئایەتوڵڵا نمر باقر ئەلنمر، پیاوی ئایینیی دیاری شیعە لە سعودییە، ناکۆکیی و ململانێکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پێی نایە قۆناغێکی نوێوە، بەڵام پرسیاری زەق لێرە ئەوەیە، کامیان لە ساڵی 2015 زیاتریان لە سێدارە داوە، سعودییە یان ئێران؟
ئەوەی جێی سەرنجی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤە لە جیهان، له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته دژ به‌یه‌كه، خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌یه، ئەو خاڵەش زۆری رێژەی جێبه‌جێكردنی سزای لەسێدارەدانە لەم ساڵدا، چونکە به گوێره‌ی رێکخراوەكانی مافی مرۆڤ له جیهاندا، سعودییە و ئێران لە رووی زۆری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، لە دوای چین دێن.
رێکخراوی لێبورده‌یی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، لە سەرەتای ساڵی 2015 رێژەی لەسێدارەدان لە سعودییە و ئێران رووی لە زیاد بوون کرد، بەڵام رێژەی لەسێدارەدان لە ئێران روونترە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئەحمەد شەهید، نێرده‌ی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران لە ساڵی 2015دا، رەنگە لە "هەزار حاڵەت" زیاتر بێ.
ئەحمەد شەهید لە راپۆرتێک‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئێران پێشەنگی هەموو وڵاتانی جیهانە لە رووی زۆری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی تێکرای دانیشتووانی ئه‌و وڵاته.
ئەمە جگە لەوەی کە: "زۆر له‌و كه‌سانه‌ی له سێداره‌دراون، له كاتی دادگاییكردنییاندا، یاسای توندییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، یاساكانی لێكۆڵینه‌وه و ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تییان پێشێلكردووه".
به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی لێبورده‌یی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێان، ئەم وڵاتە لە ساڵی 2015 سزای لەسێدارەدانی بەسەر 289 کەسدا سەپاندووە.
رێکخراوەکە ده‌شڵێت: "له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر تاكو مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015، سعودییە 151 کەسی لەسێدارە داوە".
سەرچاوە: CNN