سوپاى ئیسڕائیل باشوورى لوبنان بۆردومان ده‌كات
حزبولڵاى لوبنان به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕاگه‌یاند

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان، بۆمبێك به ده‌وریه‌یه‌كی سوپاى ئیسڕائیلدا ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی ئیسرائیل و كارمه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كوژران، سوپای ئیسرائیل باشوورى لوبنانى بۆردومان كرد.
ئاژانسى نیشتیمانیى لوبنانى بۆ راگه‌یاندن بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل به 9 گوللـه تۆپ بۆردومانى باشوورى لوبنان كردووه، بێئه‌وه‌ى زانیارى له باره‌ى زیانه‌كانه‌وه بدات.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رچاوه‌كانى ڕاگه‌یاندنى ئیسڕائیلى بڵاویان كرده‌وه، بۆمبێك به دهوریهیهكى سوپاى ئیسڕائیلدا له یه‌كێك كێڵگه‌كانى شه‌بعا له سه‌ر سنوورى لوبنان-ئیسڕائیل ته‌قیوه‌ته‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه، حزبولڵاى لوبنان به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕاگه‌یاند.
دواى كوژرانى سه‌میر قه‌نتار له نزیك دیمهشقى پایته‌ختى سووریا، له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2015، حزبولڵاى لوبنانى، به‌ڵێنى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى له ته‌لئه‌بیب كرد و ئه‌مڕۆش له یه‌كه‌م كرده‌وه‌یاندا، بۆمبێكی چێنراویان به ده‌وریه‌یه‌كی سه‌ربازای ئیسرائیل‌دا ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان