شیعه‌كانى عێراق له دژی سعوودیه رژانه سه‌ر شه‌قام
هه‌زاران كه‌س له به‌غدا و پارێزگا شیعییه‌كانى دیكه‌ی باشوورى عێراق، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

K24 – به‌غدا:
دژى له سێداره‌دانى كه‌سایه‌تییه‌كى مه‌زهه‌بى شیعه، له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه، هه‌زاران كه‌س له به‌غدا و پارێزگا شیعییه‌كانى دیكه‌ی باشوورى عێراق، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له به‌غدا خۆپیشانده‌ران كه وێنه‌ى نمر باقرئه‌لنمر، كه‌سایه‌تى مه‌زهه‌بى شیعه‌یان هه‌ڵگرتبوو، له ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز گردبوونه‌وه.
رۆژی 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه، جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر 47 كه‌سدا سه‌پاند، یه‌كێك له‌وان، "نمر باقر ئه‌لنمر" پیاوی ئایینی شیعه بوو، كه پله‌ی ئایه‌توڵڵای هه‌یه.
پۆلیسى عێراق به‌ره‌نگارى كۆمه‌ڵێك خۆپیشانده‌ر بوونه‌وه، كه ده‌یانویست بچنه ناوچه‌ى سه‌وز، بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه بده‌ن، كه دوای 25 ساڵ پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ساڵی 2016 سه‌رله‌نوێ له به‌غدا باڵیۆزخانه‌ی خۆی كرده‌وه.
هاوكات له به‌سرا، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌فیش له باشوورى عێراق، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و خۆپیشانده‌ران دروشمیان دژى بنه‌ماڵه‌ى فه‌رمانڕه‌واى سعوودیه به‌رزكرده‌وه و داواشیانكرد بایكۆتى كه‌لوپه‌له‌كانى سعوودیه بكرێت.
رۆژى یه‌كشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، داواى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌كانى كرد و داواشى له حكوومه‌تى عێراق كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ سعوودیه بپچڕێنێ.
هه‌فته‌ى رابردوو، سعوودیه باڵیۆزخانه‌ى خۆى له به‌غدا كرده‌وه، كه به‌هۆى داگیركردنى كوێته‌وه له‌لایه‌ن رژێمى به‌عس، له ساڵى 1990ه‌وه داخرابوو.
به گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیش، له هه‌ندێك ناوچه‌ی شیعه‌نشینی عێراق، په‌لاماری هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كانی سوننه‌مه‌زهه‌ب دراوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز