هێزه‌كانی سووریاى دیموكرات به‌ره‌و ره‌ققه له پێشڕه‌ویدان
شه‌ش گوندی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه

K24 - قاميشلۆ:
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، به پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ره‌و ره‌ققه له پێشڕه‌ویدان.
عه‌قید ته‌ڵاڵ سه‌لۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك گوند له ده‌وروبه‌ری ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش ئازادكردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش گونده‌كانی نزیك شاری "عه‌ین عیسا" كه نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری ره‌ققه.
رووانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، شه‌ش گوندییان له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێناوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا، به ده‌یان چه‌كداری داعش له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كوژراون.
هێزه‌كانی سووریا دیموكرات، له‌مانگی رابردوودا، توانییان به‌نداوی تشرین له داعش پاك بكه‌نه‌وه و رێگای سه‌ره‌كی گه‌یاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان له ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعشه‌وه بپچڕێنن.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پێكهاتوون له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، سوپای شۆڕشگێران و سوپاسی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان و كۆمه‌ڵی ئاشوورییه كریستیانه‌كان.
له سه‌ره‌تای پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن و چه‌ك و هاوكاری سه‌ربازییان بۆ ره‌وانه ده‌كات و له رێگای فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه پاڵپشتی پێشڕه‌وییه‌كانییان ده‌كات.