به‌ڤيديۆ.. زياتر له 13 گه‌نجى گه‌ڕه‌كى هه‌ڤاڵان ده‌چنه نێو داعش
له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه 500 كه‌س چوونه‌ته ناو ئه‌و رێكخراوه
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵى كوردستان 24 له راپۆرتێكدا بڵاويكرده‌وه، كه بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە سەرەتای شه‌ڕى داعشەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی 500 كەس لە باشووری كوردستانەوە چوونەتە نێو داعش. كه زياتر له 13 گه‌نجيان له گه‌ڕه‌كى هه‌ڤاڵانى شارى هه‌ولێره‌وه په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه كردووه.