حكوومهت خەرجی 70 شوفێری تورك و ئێرانی له ئهستۆ دهگرێت
بههۆی بهفربارینهوه لهسهر سنوور مابوونهوه
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوهكهی بڵاوبكرێتهوه، بە كوردستان24ی راگەیاند، زیاتر لە ھەفتەیەك 70 شوفێری تورك و ئێرانی، بەھۆی بەفربارینەوە نەیانتوانی بگەڕێنەوە ئێران، حكومەتی ھەرێمیش خەرجییەكانی ئەو شوفێرانەی لە ئەستۆ گرتووە.
بۆ پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان ماڵپەڕی كوردستان24، پەیوەندی بە مەسعوود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران كرد و گوتی: "ئەو زانیاریانە راستن ئێمە وەك ئەركێكی مرۆیی ئەو ماوەیە ھاوكاری ئەو شوفێرانەمان كردووە".
گوتیشی: "ئەو ژمارە شوفێرە كە خەڵكی توركیا و ئێران بوون، بەھۆی رێژەی زۆری بەفربارینەوە نەیانتوانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەربازبن، بۆیە ئێمەش لە كۆمەڵگەی گومرگی حاجی ئۆمەران خواردن و شوێنی خەوتن و سوتەمەنیمان بۆ دابینكردوون ئەو ماوەیە لە حاجی ئۆمەران مانەوە".
زیاتر لە ھەفتەیەك بەھۆی بارینی رێژەی زۆری بەفربارین لە ناوچەكە، دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران داخرابوو، ئەمەش وایكرد كە زۆر لە ھاوڵاتیانی كوردستان و ئێران نەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، ئەو حەفتا شوفێرەش كە خەڵكی ئێران و توركیا بوون، لە حاجی ئۆمەران نەیانتوانی بگەڕێنەوە ئێران بەرپرسانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ناوچەكە تا رێگاكە كرایەوە پێداویستیەكانی بۆ دابین كردن.