ئێران خانمه شاعیرێك ده‌ستگیرده‌كات
لایه‌نگیری به‌رپرسی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ركابه‌ره‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران خانمه شاعیرێكی وڵاته‌كه‌یان له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له میرنشینه یه‌كگرتووه‌كان عه‌ره‌ب، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیر ده‌كات.
ئه‌و خانمه شاعیر "هێلا سه‌دیقی"ی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، به لایه‌نگیریكردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران داده‌نرێت و راسته‌وخۆ له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه.
ماڵپه‌ی "سه‌حام نیوز"ی نزیك له "مه‌هدی كه‌رووبی" سه‌رۆكی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، هێلا سه‌دیقی به‌بێ هیچ فه‌رمانی دادوه‌ری ده‌ستگیركراوه و هیچ تۆمه‌تێكی ئاراسته‌نه‌كراوه.
سه‌دیقی به‌شداری له خۆپیشاندانه میللیه‌كانی ساڵی 2009ی ئێران كردووه، كه له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌رییان هه‌ڵدا، كه تێیدا مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڵبژێردرا و گه‌لانی ئێران گومانییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌بوو.
ئه‌و خانمه شاعیره، به‌رپرسی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی میر حوسێن موسه‌وی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازی ئێران بووه، كه ركابه‌ری به‌هێزی ئهحمهدینهژاد بوو.
پێشتر چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركراوه و له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوهیهكیش به چوار مانگ به‌ندكردن سزادرا، كه تێیدا ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران كردووه.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی" له ساڵی 2012 پێدراوه.
سه‌رچاوه: Russia Today
.jpeg)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)