فینله‌ندا.. چواره‌م عێراقی به‌تۆمه‌تی "تاوانی جه‌نگ" ده‌ستگیر كرا
له پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی تكریت له ریزی سوپا جه‌نگاوه

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فینله‌ندا ده‌ستگیركردنی چواره‌م كه‌سی عێراقی، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ راگه‌یاند.
پۆلیسی فینله‌ندا رایگه‌یاند، رۆژی 8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، عێراقییه‌ك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، له شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری تكریت له به‌هاری رابردوو، ئه‌نجامییانداوه.
ئاری كارڤۆنین، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاویكرده‌وه: "پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان تۆمه‌تبارێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان جه‌نگ ده‌ستگیركرد".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو، دادگا تامپێری له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی ده‌رده‌كات.
گوته‌بێژێك به‌ناوی پۆلیسی فینله‌ندا، بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "ئێم تی ڤی" ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان، له ریزه‌كانی پۆلیسی عێراق له دژی داعش له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری تكریت جه‌نگاوه و گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت، له كاتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامدابێت.
به‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره 23 ساڵه، بووه چواره‌مین عێراقی كه به هه‌مان گومان ده‌سگیركراون.