موشه‌كێكی نوێی كاریگه‌ر گه‌یشته عێراق
عێراق ئه‌و موشه‌كانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێگه‌یشتووه

K24 ـ هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، موشه‌كی نوێی "جۆ جۆ" به پێوانه‌ی 128 ملیم گه‌یشته ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی هێزی ئاسمانیی عێراق.
وه‌زیری به‌رگری عێراق، خالد عوبێدی رایگه‌یاند، یه‌كه‌م باری موشه‌كی نوێی جۆ جۆ، گه‌یشته ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی هێزی ئاسمانی عێراق، به گوێره‌ى راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری، عێراق ئه‌و موشه‌كانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێگه‌یشتووه به‌بێ ئاماژه‌كردن به زانیاری ته‌واو به تایبه‌تی ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی موشه‌كه‌كانی ناردووه.
به گوێره‌ى زانیاریيه‌كانی وه‌زیری به‌رگری، ئه‌و موشه‌كانه رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له جه‌نگه‌كانی داهاتوو دژی چه‌كدارانی داعش.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیماراتی.