پڕۆژەى ئاشته‌وایی نیشتیمانیی سه‌رۆك كۆمار ره‌تده‌كه‌نه‌وه
سەرۆك وەزیرانی عێڕاق و لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی شيعه‌كان به پڕۆژه‌كه رازی نین

K24 – به‌غدا:
سەرۆك وەزیرانی عێڕاق و لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی شيعه‌كان، پڕۆژەی ئاشتبوونەوەی نیشتیمانی سەرۆکایەتی کۆمار ره‌تدەکەنەوە.
لایه‌نه شیعه‌كان، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، له پڕۆژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریی عێراق ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار به كرده‌وه‌ی تیرۆر و ئەفسەرانی پێشووی سوپا‌و ئەندامانی پێشووی حزبی بەعس و تارق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی عێڕاق، به‌شداریيان پێكراوه.
فوئاد مەعسوم، سەرۆك کۆماری عێراق، پێشتر دوای کۆبوونەوەیەکی، لەگەڵ سەرکردەسیاسییەکان، پڕۆژەی ئاشت بوونەوەی نیشتیمانی راگەیاندبوو, به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌شێك له لایه‌نه شیعییه‌كان، پرۆژه‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه.