به چه‌كێكى ئه‌مريكى وه‌ڵامى پيۆنگ يانگ ده‌داته‌وه
سیئۆل له رێگای بڵندگۆوه ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی ده‌كات

K24 – سيئۆڵ:
سوپای ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی جۆری (بى-52) كە توانای هه‌ڵگرتنی بۆمبی ناووكی هه‌یه، ره‌وانەی كۆریای باشوور كرد.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی واشنتۆن، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆریای باكووره، هه‌فته‌ی رابردوو رایگەیاندبوو بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بۆمبی ھایدرۆجینی تاقیكردووەتەوە.
فڕۆكەیه‌كی (بی-52) ئه‌مریكی، بنكەیەكی ھێزی ئاسمانی ئەمریكاى له دوورگه‌ی گووام جێهێشت، له بنكەی ھێزی ئاسمانی ئەمریكا لەشاری ئۆسانی كۆریای باشوور جێگیر بوو.
ئه‌و فڕۆكه بۆمب هاوێژه ناووكیه‌ی ئه‌مریكا، له كاتی فڕینیدا له دوورگه‌ی گووام بۆ كۆریای باشوور، له‌لایه‌ن چوار فڕۆكەی جەنگیییه‌وه پارێزگاری لێكراوه، دووانییان F15-K كۆریای باشوور و دووانیشیان F-16ى ئه‌مه‌ریكی بوون.
گه‌یشتنی فڕۆكه‌ی (بی-52) ئه‌مریكی بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆریای باشوور، هه‌نگاوی دووه‌می كۆرياى باشووره بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی كۆریای باكوور.
له دوو رۆژی رابردوودا، له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا دژی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی، كۆریای باشوور ژماره‌ی بڵندگۆكانی له‌گه‌ڵ سنووری كۆریای باكوور زیاتر كرد، له رێی ئه‌و بڵندگۆیانه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی (بیۆنگ یانگ)یان كرد.