ترامپ ئه‌وروپا ده‌داته به‌ر نه‌شته‌رى ره‌خنه
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مریكا له ویلایه‌تى ئه‌یوا، کاندیدی کۆمارییەکان، دۆناڵد تڕا‌مپ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران جارێکی دیکە رەخنەی لە سیاسەتی ئەوروپا گرت، بەتایبەتی ئەڵمانیا.

K24- واشنتۆن

دۆناڵد تڕا‌مپ گوتى: "به‌هۆی وه‌رگرتنی زۆرترین ژماره‌ى په‌نابه‌ران، ئه‌ڵمانیا تووشی چەندین کێشە بووه".
ترامپ ئاماژه‌ى به رووداوه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ دا، كاتێك ژماره‌یه‌كى كه‌س كه ده‌گوترێت "په‌نابه‌ر" بوونه، گێچه‌ڵى سێكسييان به ژماره‌یه‌ك له ژنانى ئه‌ڵمانيا كردبوو.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه ئه‌ڵمانییه‌كان ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركل كرد، كه به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه و زانیارییه‌ك به هه‌زاران كۆچبه‌ری وه‌رگرتوو