جێگری وه‌زیری به‌رگری چیك راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
جێگری وه‌زیری به‌رگرى كۆماری چیك، راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له فێرگه‌ی پڵنگی ره‌ش، له هه‌ولێر به‌سه‌ر كرده‌وه.
یاكوپ لاندۆڤیچی، جێگری وه‌زیری به‌رگری كۆماری چیك و شاندێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته، له فێرگه‌ی پڵنگی ره‌ش، راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه، كه ئه‌ركیان مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
كۆماری چیك، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات.