جه‌بار یاوه‌ر: چه‌كمان وه‌ك پێويست نييه
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویست له به‌غداوه ناگاته ده‌ست پێشمه‌رگه

K24 - هه‌ولێر:
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, له باره‌ی هاتنی شاندی باڵای هۆڵه‌ندا و وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، بۆ هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعشدان و وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه سه‌یری كورد ده‌كه‌ن.
سه‌ردانه‌كانیشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه به‌شێك له‌و وڵاتانه، له رێگای راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانه‌وه مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و پاڵپشتی ئاسمانیشیان دابینكردووه و زانیاری هه‌واڵگرییان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئاڵوگۆڕكردووه.
ئاشكراشیكرد، ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییان راگه‌یاندووه، كه ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی له ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌دایه وه‌كو پێویست نییه و داوای چه‌كى زياترمان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ی ده‌گه‌نه ده‌ست پێشمه‌رگه، له رێگای به‌غداوه ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها دوو كاروانی هاوكاری سه‌ربازی راسته‌وخۆ گه‌یه‌نراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به كڕینی مووشه‌ك و چه‌كی نوێ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه و دیاریكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه و له وه‌زاره‌تی به‌رگری هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌و شته دانه‌نراوه.
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ی دێن، وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له رێگای فڕۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازییه‌كانه‌وه ده‌یانگه‌یه‌ننه به‌غدا و له‌وێ سه‌رژمێری بۆ ده‌كرێت و به‌شێكی كه‌می ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.