جێگری وه‌زیری به‌رگریی چیک: پێشمەرگە ئازایانە رووبەڕووی داعش دەبێتەوە
شێخ جەعفەر: ھاوكاریی ھاوپەیمانان ھاوسەنگییەكەی گۆڕیوە

K24 – سلێمانیی:
جاکوب لاندوڤێسکی، جێگری وەزیری بەرگریی كۆماری چیك رایگەیاند، پێشمەرگە ئازایانە رووبەڕووی داعش دەبێتەوە و ھاتنمان بۆ پشتیوانیكردنی كوردستانە.
له لێدوانێکیدا بۆ (کوردستان24) جاکوب لاندوڤێسکی، جێگری وه‌زیری به‌رگریی چیک لە بارەی سەردانەكەیان بۆ ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: "ھاتنی ئێمە بۆ پشتیوانیكردنی كوردستانە لە رووبەڕرووبونەوەی چەكدارانی داعش، ئێستا پێشمەرگە ئازایانە رووبەڕوویان دەبنەوە، دەمەوێ بڵێم ئەم شەڕە تەنها شەڕی كورد نییە، بەڵكوو شەڕێكی جیھانییە، چونكە داعش پەلاماری ھەموو جیھان دەدات".
لە بارەی ھاوكارییەكانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فەرماندەی هێزەکانی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگە بە (كوردستان24)ی گوت: "ھاوپەیمانان بە چەندین جۆری چەك و تەقەمەنی و پێداویستی دیكەی سەربازیی ھاوكاریی تەواوی ھێزی پێشمەرگەیان كردووە، راستە ئەو ھاوكارییانە تەواوی پێداویستییەكانی پێشمەرگەیان دابین نەكردووە بەڵام بووەتە ھۆی گۆڕینی ھاوسەنگیی لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و چەكدرانی داعش".
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا جاکوب لاندوڤێسکی، جێگری وه‌زیری به‌رگریی چیک به یاوه‌ریی شاندێک، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و چه‌ند فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی و ئه‌منیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ره‌وشی ناوچه‌که‌یان تاوتوێکرد و پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ ھەرێمی كوردستان و ھێزی پێشمەرگە دووپاتكردەوە.