پوتین: رووسیا ده‌رمانێكی كاریگه‌ریی بۆ نه‌خۆشی ئیبۆلا به‌رهه‌مھێناوه
سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ی ده‌رمانی دژی نه‌خۆشیی ئیبۆلا دروستكردووه كه زۆر له‌و ده‌رمانانه باشتره كه ئێستا هه‌ن".
K24 – مۆسكۆ:
سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ی ده‌رمانی دژی نه‌خۆشیی ئیبۆلا به‌رهه‌مهێناوه كه زۆر له‌و ده‌رمانانه باشتره كه ئێستا هه‌ن".
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كابینه‌ی حكوومه‌تی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین گوتی: "توانیومانه ده‌رمانێك دژی نه‌خۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا به‌رهه‌م بێنین، دوای تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه زۆر باشتربووه له‌و ده‌رمانانه‌ی ئێستا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه له جیهاندا هه‌ن".
نه‌خۆشی ئیبۆلا، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، له رێی خوێن و شله‌كانی دیكه‌ی له‌شه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
گرنگترین نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه بریتین له "به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، هه‌وكردنی قوڕگ، ئازاری ماسوولكه‌كان، رشانه‌وه، ژانه‌سه‌ر و خوێنبه‌ربوون".