مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا زیاتر بووه
شه‌ڕی داعش ماوه‌یه‌كی زۆر ناخایه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵێكی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه رای جیاوازی هه‌یه و رایگه‌یاند، ئه‌و ستراتیژه‌ی پنتاگۆنی ئه‌مه‌ریكا دایڕشتووه، به هاوكاری كورد، شه‌ڕی داعش هێنده ناخایه‌نێت.
ئه‌نتۆنی شافێر، جه‌نه‌ڕاڵی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له واشنتۆنه‌وه راسته‌وخۆ بۆ كوردستان 24، ره‌خنه‌ی له مایك مۆرێل سەرۆكی پێشووی دەزگای ھەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا، سی ئای ئه‌ی گرت و گوتی: "پێموایه مایك مۆرێل خۆی به‌شێكه له كێشه‌كان و ئه‌و ده‌زانێت داعش چۆن سه‌ریهه‌ڵدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌و پێیی وا نییه شه‌ڕی داعش ماوه‌ی 10 ساڵ بخایه‌نێت و ماوه‌یه‌كی كه‌متر ده‌خایه‌نێت.