چواركەسی دیكە لەسێدارەدران

لە بەندیخانەی ناوەندی شاری كەرەجی ئێران, چوار بەندكراو بە تۆمەتی بازرگانيكردن و بەكارھێنانی ماددەھۆشبەرەكان لەسێدارەدران.

K24 – تاران:

لە بەندیخانەی ناوەندی شاری كەرەجی ئێران, چوار بەندكراو بە تۆمەتی بازرگانيكردن و بەكارھێنانی ماددەھۆشبەرەكان لەسێدارەدران.

ماڵپەڕی ھەواڵی (ھێرانا)ی سەر بە چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاویكردووەتەوە: "ئەو چوار بەندكراوە رۆژی 13ی كانوونی دووەم/يه‌نايه‌ر2016 لە بەندیخانەی ناوەندی شاری كەرەج لە سێدارە دراون".

لەسێدارەدانی تۆمەتبارانی بازرگانيكردن و به‌كارهێنه‌رانى ماددەی ھۆشبەر لە ئێران به‌رده‌وامى هه‌يه‌, چەند مانگێك بەر لە ئێستاش كومیسیۆنی دادوەری ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی پڕۆژەیەكی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی حووكمی لەسێدارەدانی تۆمەتباران به‌و كه‌يسه‌  پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەو ئەنجوومەنە كردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددەھۆشبەرەكان، عەلی موعەیەدی لەبارەی ئەو پڕۆژەیەوە گوتوویەتی: "پێشنیازكردنی پڕۆژەی ھەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، لەسەروبەندی ھەڵبژاردن دەریدەخات، بنەمایەكی ئه‌كاديمى نييه‌".

دوای وڵاتی چین ، ئێران زۆرترين ئامارى له‌ سێداره‌دانى تۆماركردووه‌.