قوباد تاڵه‌بانی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی ته‌نیاین و وه‌ك وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ نین

K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌كانییان كۆبووه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و قه‌یرانه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته له جیهان و تاكه سه‌رچاوه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌وته.
قوباد تاڵه‌یانی راشیگه‌یاند، كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری خستووه‌ته سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌ی گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام تا ئێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش نه‌بووه.